کوردستان

باشووری کوردستان؛ بەشێک لە خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان لە سەر شەقام بوون

خوێندکارانى زانکۆ و پەیمانگاکان لە باشووری کوردستان ئەمڕۆش جارێکی دیکە لە سەر شەقامەکان بوون.

ئەمڕۆ دووشەممە، جارێکی دیکە بەشێک لە خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان لە سلێمانی، هەلبەجە، ڕاپەرین و کۆیە،بە مەبەستی داواکردنی مافەکانیان و پێدانی دەرماڵە، بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کرد و لە بەردەم زانکۆکانیان دەستیان بە خۆپیشاندان کرد.

لە هەفتەی ڕابردوودا خوێندکاران، گردبوونەوە و خۆپیشاندانی بەرفراوانیان بەڕێوەبرد. هێزە ئەمنیەکان لە بەرانبەر داخوازییەکانی خوێندکاران تۆندوتیژیان بە کارهێنا و کۆتایان بە خۆپیشاندانەکان هێنا.

بەشێک لە زانکۆکان بۆ ڕاگرتنی ناڕەزایەتییەکان بۆ ماوەی زیاتر لە ھەفتەیەک پشوویان راگەیاندبوو.

بەرماڵەی خوێندکاران لە ساڵی ٢١٠٤ وە براوە، پێشتر بۆ خوێندکارانی ناوشار بڕی ٤٠ ھەزار دینار و بۆ خوێندکارانی بەشە ناوخۆیی بڕی ٦٠ ھەزار دینار و بۆ خوێندکارانی دەرەوەی شار کە بەشە ناوخۆییان نەبوو بڕی ١٠٠ ھەزار دیناریان پێدەدرا.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌