ئێران

ناوەندی پەرەستاری ئێران: ١٠٠هەزار پەرەستار بێکارن

قەیرانی بێکاری لە ئێران هەموو چین و تۆیژەکانی گرتووەتەوە و ناوەندە پەیوەندیدارەکانی دەوڵەت باس لە بێکاری بە لانی کەمەوە ١٠٠ هەزار پەرستار دەکەن.

بەپێی ئامارێکی ناوەندی پەرستاری ئێران، بە لانی کەمەوە ١٠٠ هەزار پەرستاری بێکار لە ئێران هەیە.

محەمەد شەریفی موقەدەم،سەرۆکی گشتی ناوەندی پەرەستاری ئێران،دوێنی شەممە ١٣ی سەرماوەزی ١٤٠٠ ئاماری پەرستارانی بێکار لە ئێران ١٠٠ هەزار پەرەستار ڕاگەیاند.

محەمەد شەریفی موقەدەم، ئاماژەی بە کەمی پەرەستار لە ناوەندە دەرمانی و نەخۆشخانەکانی ئێران کرد و وتی: سەرەڕای نیازی جدی بە هێزی کار و پەرەستار، بەڵام هیچ هیوایەک بۆ دامەزراندنی پەرەستاران بە دێ ناکرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە کە ساڵانە،١٢ هەزار خۆێندکاری بەشی پەرەستاری خوێندن تەواو دەکەن.

پێشتر و بەهاری ئەم ساڵ، “محەمەد میرزا بەیگی” سەروکی گشتی ڕێکخراوەی نیزام پەرەستاری، لە سەر قەیران لە بۆاری دەرمان و پەرەستاریدا، ڕاگەیاندبوو؛ بە گشتی هەر مانگ ١٠٠ پەرەستار ئێران بە جێ دەهێڵن.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌