کوردستان

نووسەرێکی کەنەدی: بۆ لێکوڵێنەوە لە هێرشی شیمیایی تورکیا لێژنەیەکی نێونەتەوەیی پێک بهێنرێت

لە بەردەوامی کاردانەوەکان دژی تاوانەکانی تورکیا، نووسەرێکی کەنەدی داوای پێکهێنانی لێژنەیکی نێونەتەوەیی بۆ لێکوڵینەوە لە سەر بە کار ‌هێنانی چەکی شیمیایی دژی گەریلاکانی کوردستان دەکات.

دێمیتریوس ڕۆوسوپۆلوس، چالاکوانی سیاسی و نووسەر، لە شاری مۆنتێرالی کەنەدا، لە چاوپێکەوتنێکیدا لە گەڵ ئاژانسی فۆرات سەبارەت بە تاوانی بەکارهێنانی چەکی شیمیایی لە لایەن تورکیاوە ڕخنە لە بێ هەڵوێستی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەگرێت و دەلێت، ڕێکخراوە پەیوەندیدارەکان لە بەرژەوەندی کەسانێکی سیاسی و بازرگاندا کار دەکەن و ئامادە نابن لە سەر بەکار هێنانی چەکی قەدەغەکراو و کیمیایی لێکۆڵینەوەی جدی بکەن.

وتیشی، ڕێکخراوەی قەدەغەکردنی چەکی شیمیایی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان کە گوایا ڕێکخراوەیکی سەربەخۆییە نزیکەی پێنج هەزار کارمەند و ئەندامی هەیە، بۆدجەیکی تایبەتی بۆ تەرخان دەکرێت، بەڵام ئامادە نابن لێکۆڵێنەوە لە بەکار هێنانی چەکی شیمیایی لە لایەن تورکیاوە بکەن.

ئەو کەسایەتییە کەنەدیە، پێکهینانی لێژنەیکی نێونەتەوەیی بۆلێکۆڵینەوە لە سەر ئەو تاوانەی تورکیا بە پێویست دەزانێت و دەشڵێت، ئەو لێژنە دەبێت بچیتە ناوچەکە و لە سەر بە کار هێنانی چەکی قەدەغە کراو ڕاپۆرتێک ئامادە بکات و پێشکەشی ڕای گشتی و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بکات.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌