ئێران

لە خۆپیشاندانەکانی ئەسفەهان٣٠٠ کەس دەستگیرکراون و ٤٠ کەس بیناییان لە دەستداوە

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە، هێزە سەرکوتکارەکانی ڕژێم لە دژی خۆپیشاندەرانی ئەسفەهان، چەکی گەرم و ساچمەیان بە کار هێناوە و بەو هۆیەوە دەیان کەس بە سەختی بریندار بوون.

بە پێی راپۆرتەکە، لانی کەم چل کەس لە بریندارەکان ساچمە بەر چاویان کەوتووە و بینایان لە دەستداوە.

یەکێک لە بریندارەکان کرێکارێکی منداڵە کە تەمەنی ١٦ساڵە و لە مەوداێکی نزیکەوە بە چەکی ساچمەیی دەسترێژی لێکراوە.

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ڕیژەی دەستگیرکراوەکانیان ٣٠٠ کەس ڕاگەیاندووە و سەرەڕای بە دواداچونەکان چارەنووسی زۆربەیان نادیارە.

پێشتر وتەبێژی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی ئەسفەهان بە ڕاگەیاندنەکانی ئێرانی وتبوو، ١٩ هاوڵاتی کە لە سەروچاوەوە بریندار بوون لە نەخوشخانەکان خەوێندراون.

بەشێک لە جوتیاران وهاوڵاتیانی ئەسفەهانی، لە ڕۆژی ١٧ی خەزەڵوەرەوە لە دژی سیاسەتی هەڵەی کاربەدەستانی دەوڵەت و قەیرانی ئاو، لە سەر چومی زایندەروود لە ئەسفەهان دەستیان بە ئیشکگریی کرد.

ڕۆژی هەینی ٥ی سەرماوەز، دوای پەرەسەندنی هاوپشتی خەڵک بۆ جوتیارانی ناڕازی، ڕژێم هێزی ئەمنی و پاسدار و بەسیجییەکانی بەردایە گیانی خۆپیشاندەران و بە شێوەیەکی دڕندانە خۆپیشاندانەکەیان سەرکوت کرد.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌