جیهان

دانوستانەکانی ڤیەننا بە بێ ئەنجام لە ڕۆژی چوارەمدا بەردەوامە

خۆلی تازەی دانوستانە ئەتۆمییەکەی ئێران لە گەڵ وڵاتانی ٤کۆی یەک لە ڤیەننا لە چوارەمین ڕۆژیدا بەریوەچوو.

عەلی باقری، جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی ئێران و سەرپەرەشتی تیمی دانوستانکاری ئێران لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژئاوایی، بە ڕاگەیاندنەکانی وتووە، پێشنووسی ڕێکەوتنەکە کە بریتیە لە دوو بابەتی سەرەکی پێشکەش بە وڵاتانی ڕۆژئاوایی بەشدار لە دانوستانەکانی ڤیەننا کراوە.

ئێران داوا دەکات هەموو گەمارۆەکان لەسەری هەڵبگیردرێت، بەڵام وڵاتانی ڕۆژئاوایی بە نیازن سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمی و مووشەکیەکانی ئێران، ڕێکەوتنی تازە لەگەڵ تاران بکەن.

ئەم خۆلە نوێیەی دانوستانەکان کە لە دوای هاتنە سەر کاری ئیبراهیم ڕەئیسی دەستی پیکردووەتەوە و پێشتر شەش خۆلێ لێ بەرێوەچووە.

ئەمرۆ شاندەکەی ئێران بە دوو نەوبەت لە بەیانی و دوانیوەڕۆدا لەگەڵ نوێنەرانی وڵاتانی ڕۆژئاوایی کۆبوونەتەوە.

هەروەها عەلی باقری سەرپەرەشتی تیمی دانوستانکاری ئێرانی لەگەڵ ڕافائێل گرووسی، سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وەزەی ئەتۆم دیداری ئەنجام داوە. سەبارەت بە ئەنجام کۆبوونەوەکان زانیاری زیاتر ڕانەگەیندراوە.

ئەڵمانیا، فەڕەنسا، بەریتانیا، چین و ڕوسیا بەشداری لە دانوستانەکانی ڤیەننا دەکەن و هەروەها ئەمریکاش ناراستەوخۆ تێدا بەشدارە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌