ژن

نووسەرێکی ئەمریکایی: ئەردۆغان و ئاکەپە پاڵپشتی تیرۆرن، دەبێ پەکەکە لە لیستی تیرۆر دەربهێندرێت

دێبی بووکچین کچی مورای بووکچین فەیلەسووفی ناوداری ئەمریکایی، یەکێ لەو کەسایەتیانەیە پەیوەستی کەمپەینی نێودەوڵەتیی دەرهێنانی پەکەکە لە لیستی تیرۆری دەوڵەتە هەژموونگەراکان بووە. دێبی بووکچین دەڵێ ئەوە ئاکەپەیە پاڵپشتیی تیرۆر دەکات. هاوکارییەکانی ئەردۆغان گرووپە چەتە جیهادیستەکان ئەم ڕاستییە نیشان دەدات.

دێبی بووکچین کە بۆ ئاژانسی هەواڵی هاوار قسەی دەکرد، ڕایگەیاند: “ئەردۆغان یارمەتیی داعش و گرووپە چەتەکانی داوە. بەڵگەکانی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی و چەندین ڕێکخراوی دیکە نیشان دەدە کە چۆن گرووپە چەتەکانی هێرشیان کردووەتە سەر ڕۆژئاوا، خەڵکی مەدەنیان ڕفاندووە و کوشتووە. چۆن لە ناوچە داگیرکراوەکان موڵک و ماڵی خەڵکیان بە تاڵان بردووە و زیاتر لە ٣٠٠ هەزار کەسیان ناچار بە کۆچبەری کردووە.”

کچی مورای بۆکچین بەبیری هێنایەوە کە گەلی کورد بەردەوام هەوڵی داوە کێشەکانی لەگەڵ تورکیا لەڕێی گفتوگۆ و بەشێوەی ئاشتیانە چارەسەر بکرێت. ئەردۆغانیشی وەک بەرپرسیاری لەخشتەبردنی هەموو ئەو هەوڵەکان لەپێناو چارەسەری ئاشتیانە کێشەکان ناو برد.

دێبی بووکچین دەستنیشانی کرد کە بۆ ئەوەی قۆناغێکی نوێی دیالۆگ و چارەسەری دەست پێبکات، پێویستە ڕێبەری گەلی کورد عەبدولڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت و پەکەکەش لە “لیستی تیرۆر” دەربهێندرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌