ئێران

چالاکانی مافی مرۆڤ نیگەرانی دۆخی دەستگیر کراوانی ئەسفەهانن

ڕاگەیاندنەکانی ئێران بۆ چەواشەکردنی داخوازی خۆپیشاندەران، ڤیدیۆی دانپێدانانی ژنێک و پێاوێک لەدەستگیرکراوەکانیان بڵاو کردووەتەوە و تێدا دەلێن، هەواڵی پشێویان لە ناو خۆپیشاندەران یان داوە.

لە لایەکی دیکەوە ئەسەدولا جەعفەری، سەرۆکی دادگای ئەسفەهان دەڵێت: خۆپیشاندەران زیانیان بە داراییە گشتییەکان گەیاندووە و هەڕەشەی دەکات کە لێکۆڵینەوەی تایبەت لە دوسیەی دەستگیرکراوەکان دەکرێت.

بەڵام ناوبراو باسی لە ناوچوونی ژیانی سەدان هەزار جوتیار بە هوێ قەیرانی ئاو و سیاسەتی هەڵەی دەوڵەت ناکات.

لەم پەیوەندیەدا، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، سەبارەت بە دۆخی دەستگیرکراوەکان نیگرانی دەردەبڕن و لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، کەمپینی پشتیوانیکردن بۆ دەستگیرکراوان و بریندارەکان ڕاگەیەندراوە.

زیاتر لە مانگێک دەبوو، بەشێک لە جوتیاران و هاوڵاتیانی ئەسفەهانی، لە دژی سیاسەتی هەڵەی کاربەدەستانی دەوڵەت و قەیرانی ئاو، لە سەر چۆمی زایندەروود دەستیان بە ئیشکگریی کردبوو.

بە دوای پەرەسەندنی هاوپشتی خەڵک بۆ جوتیارانی ناڕازی، ڕژیم هێزی ئەمنی و پاسدار و بەسیجییەکانی بەردایە گیانی خۆپیشاندەران و بە شێوەیەک دڕندانە دەستی بە سەرکوتی خۆپیشاندەران کرد.

ڕێکخراوەکانی مرۆڤ ژمارەی دەستگیرکراوەکانیان ٢١٤ کەس و بریندارەکان زیاتر لە ٣٠ کەس ڕاگەیاندبوو.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌