جیهان

لە کۆبوونەوەی دەستەی وەزیرانی کۆنسەی ئەوروپا باسی ئازادی ئۆجالان دەکرێت

کۆبوونەوەکەی دەستەی وەزیرانی کۆنسەی ئەوروپا دوێنی دەستی پێکرد و بریارە سێ ڕۆژ بەردەوام بێت.

بابەتێکی کۆبوونەوەکە، باسی سزای زیندانیکردنی هەتاهەتایی لە تورکیا دەبێت و بەو پێیە، کۆنسەی ئەوروپا هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە گۆشەگیری لە ئێمرالی و ئازادی “عەبدولا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ئاشكرا دەکات.

ئەمرۆ ژمارەیەک لە کوردستانیان لە بەردەم کۆنسەی ئەوروپا و بینای “سی پی تی” بە مەبەستی پشتیوانی لە هەر بڕیارێکی ئەرینی لە کۆبوونەوەکەدا، گردبوونەوە و بڕیارە بۆ ماوەی ١٧ ڕۆژ بەردەوام بن لە گردبوونەوەکەیان.

بە پێی بڕیارێکی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا کە ساڵی ٢٠١٤ پەسەند کراوە نابێت، هیچ کەسێک تا کوتایی تەمەنی لە گرتووخانە بمێنێتەوە.

ڕێبەر ئۆجالان زیاتر لە ٢٢ ساڵە لە گرتووخانەی ئیمرالی راگیراوە، هەروەها سێ گیراوای دیکەی دۆزی پەکەکە و ڕیبەر ئۆجالان لە چاوپێکەوتن لەگەڵ پارێزەران و بنەمالەکانیان بێ بەش کراون.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌