ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

لە ماوەی یەک مانگدا ١١١ ڕۆژنامەوان لە تورکیا دادگایی کراون

بەپێی ڕاپۆرتێکی کۆمەڵەى رۆژنامەوانان بە ناوی “باجی هەواڵەکان”، ڕۆژنامەوانانی تورکیا لە مانگی نۆڤەمبەری ڕابردوودا تووشی گوشار و ئاستەنگێکی زۆر بوونەتەوە و لە ماوەیەدا لە دە شار لانیکەم ١١١ ڕۆژنامەوان و میدیاکار دادگایی کراون.

بەپێی ڕاپۆرتەکە بە گشتی ٦ ساڵ و ٤ مانگ و ١٢ ڕۆژ زیندانی و ١٦ هەزار لیرە سزای دارایی بۆ ٥ رۆژنامەنووس بڕاوەتەوە.

ڕاپۆرتەکە باس لەوە دەکات کە بەشێکی زۆر لە ڕۆژنامەوانان بەپێی یاسای “دژەتیرۆر” تاوانبارکراون.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌