ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

سیاسەتمەدارێکی ئەحوازی: هاوپەیمانیی کورد و عەرەب لە سووریا یەکپارچەیی خاکی ئەو وڵاتە مسۆگەر دەکات

سیاسەتمەدارێکی ئەحوازی تەئکید لەسەر گرینگیی یەکێتیی کورد و عەرەب دەکاتەوە و دەڵێ پێکهێنانی هاوپەیمانییەک لەنێوان کورد و عەرەب لە سووریا دەتوانێ چارەسەرێکی مایندە بۆ کێشەکانی ئەو وڵاتە بێت.

تاهیر ئەبوونزال سیاسەتمەداری عەرەبی ئەحوازی و ئەندامی مەکتەب سیاسیی بەرەی دیموکراتیکی گەلی ئەحواز، لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی هاوار وتی: “بە پێکهێنانی یەکێتیی نێوان کورد و عەرەب لە سووریا، یەکپارچەیی خاکی ئەو وڵاتە مسۆگەر دەبێت.

ئەو سیاسەتمەدارە ئەحوازییە بە ئاماژەدان بەوەی کە گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست مێژوویەکی سەدان ساڵەی پێکەوەژیانی ئاشتیانەیان هەیە، وتی گەیشتن بە ڕێککەوتنێک لە نێوان کورد و عەرەب لە سووریا دەتوانێ باشترین چارەسەر بۆ کێشەکانی ئەو وڵاتە بێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌