ژن

ئەلێکسیا پۆتیاسی ئیسپانی خەڵاتی باشترین یاریزانی ژنی بۆ ساڵی ٢٠٢١ بردەوە

ئەلێکسیا پۆتیاس یاریزانی یانەی فووتباڵی ژنانی بارشلۆنەی ئیسپانیا وەک باشترین یاریزانی ژنی جیهان بۆ ساڵی ٢٠٢١ دەستنیشان کرا و خەڵاتی تۆپی زێڕین ناسراو بە “باڵۆن دۆر”ی بردەوە.

ئەلێکسیا پۆتیاسی تەمەن ٢٧ ساڵ یەکەم یاریزانی ئیسپانییە کە ئەم خەڵاتە دەباتەوە. هەتا ئێستا هیچ یاریزانێکی پیاوی ئیسپانیایی ئەم خەڵاتەی پێ ڕەوا نەبینراوە.

ئەلێکسا پۆتیاس بێجگە لەم خەڵاتە زێڕینە، ئەمساڵ بەیاوەرەیی یانەکەی، جامی هەریەک لە پاڵەوانێتییەکانی “لالیگا” و “کۆپا دێلری”ی ئیسپانیا و هەروەها چامپیۆنس لیگی ئەورووپاشی مسۆگەر کردووە.

لە فووتباڵی پیاوانیشدا لیۆنێل مێسیی هێرشبەری ئارژانتینی یانەی پاریسانژێرمەنی فەڕەنسا بۆ حەوتەمین جار لە ماوەی دوازدە ساڵی ڕابردوودا ئەم خەڵاتە بۆخۆی مسۆگەر بکات.

خەڵاتی “باڵۆن دۆر” یان تۆپی زێڕین، خەڵاتێکە کە لە ساڵی ١٩٦٠ەوە لەلایەن گۆڤاری فەڕەنسایی “فڕانس فووتباڵ”ەوە بۆ دیاریکردنی باشترین یاریزانی فوتباڵی جییهان دەستنیشان کراوە.

تا چەند ساڵ لەمەوبەر ئەم خەڵاتە تەنیا بۆ یاریزانە پیاوەکان تەرخان کرابوو. بەڵام لە ساڵی ٢٠١٨ەوە، خەڵاتی باشترین ژنە یاریزانیشی پێ زیاد کرا.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌