جیهان

ئێران و وڵاتانی ڕۆژئاوایی بە بەشداری جێگری وەزیرانی دەرەوەی وڵاتان لە ڤیەننا کۆدەبنەوە

دانوستانەکانی ئێران و وڵاتانی ڕۆژئاوایی سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران لە هۆتێل “کوبۆرگ” لە ڤیەننا دوو ڕۆژە بە بەشداری کارناسان و نوێنەرانی، ئێران و وڵاتانی رۆژئاوایی دەستی پێکردووەتەوە.

نوێنەرانی، ئەڵمانیا،فەرەنسا، بەریتانیا، چین و روسیا لە دانوستانەکاندا بەشداران، ئەمریکا ناراستەوخۆ تێدا بەشداری دەکات.

لایەنەکان گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی سبەینی چوار شەممە، دانوستانەکان بە بەشداری جێگری وەزیرانی دەرەوەی وڵاتان بە ڕێوەبچێت.

پێ دەچێت لە ڕۆژانی داهاتوودا، نوێنەرانی وڵاتان بۆ ڕاوێژی زیاترسەبارەت بە بەردەوامی یا خود ئەنجامی دانوستانەکان بگەرێنەوە وڵاتانی خۆیان.

ئیران دەلێت، لە سەر هەڵگرتنی گەمارۆەکانی ئەمریکا دانوستان دەکەین، ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوایی بە نیازن لە سەر بەرنامە ئەتۆمی و مووشەکیەکانی ئێران، لەگەڵ تاران ڕیکەوتنی تازە بکەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌