ئێران

کۆمپانیای ئێران خۆدڕەوی تەبرێز بە هۆی مانگرتنی کریکارانەوە داخرا

بە پێی سەرچاوەکانی هەواڵ،کۆمپانیای ئێران خۆدرەوی لە پارێزگای تەبرێز، کە تایبەتە بە بەرهەم هێنانی ئۆتۆمبێل، بە دوای مانگرتنی بەردوامی کریکاران، لە دوێنی شەوەوە داخراوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، بەشیک لە کرێکارانی ئەو کۆمپانیاییە، بۆ دواین جار لە ڕۆژی ٢ی سەرماوەزەوە بۆ نارەزایەتی دەربڕین لە دژی پێنەدانی حەقدەست و موچەکانیان دەستیان بە مانگرتن کردبوو.

لەو کۆمپانیایە، ساڵانە ١٣٠ هەزار دانە، ئۆتۆمبیلی جۆری پەیکانی نەفەربەر و بارهەڵگر بەرهەم دەهێنرا.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە ساڵانی ڕابردوودا بە هۆی قەیرانی ئابووری لە ئێران، دەیان کارگە و یەکەی بەرهەم هێنان لە کەرتی تایبەت و گشتی داخراون و هەزاران کریکاریش کارەکانیان لە دەستداوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌