جیهان

ئەردوغان و ڕەئیسی پێداگریان لە سەر دژایەتی کردنی تەڤگەری ئازادیخوازی کوردستان کردەوە

تەیب ئەردۆغان و ئیبراهیم ڕەئیسی، کۆبوونەوە و پێداگریان لە سەر شەڕ و پیلانگێری دژی تەڤگەری ئازادیخوازی کوردستان کردەوە.

دوێنێ ئیبراهیمی رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران و تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، لە پەراوێزی پازدەهەمین کۆبوونەوەی ڕیبەرانی رێکخراوەی هاوکاری ئابوری، ناسراو بە “ئێکۆ” کە لە شاری حشق ئاباد پایتەختی تورکمەنستان بەرێودەچێت، دیداریان ئەنجام دا.

ڕاگەیاندنەکانی ئێران و تورکیا وەک مژاری سەرەکی، کۆبوونەوەکەی ئەردۆغان و رەئیسیان روماڵکرد.

بە پێی ڕاگەیاندنەکانی ئێران، ئەردوغان و رەئیسی لە سەر ،چەندین مژار لەوانە ، پەیۆەندی ئەمنی و ئابوری نێوان دووڵات ،پرسی سوریا، ئازەربایجان، ئەفغانستان و هەر وەها دژایەتی کردنی تەڤگەری ئازادیخوازی کوردستانیان قسەیان کردووە.

یبراهیم رەئیسی،جەختی لە سەر هاوکاری ئەمنی لە گەڵ تورکیا لە ناوچەکە و بە تایبەتی لە سوریا و ئەفغانستان کردووەتەوە و پێ وتووە، پەکەکە مەترسییە بو سەر ئاسایشی ئەنقەرە و تاران، هەروەها سەبارەت بە دژایەتی کردنی پەکەکە بەڵینی هاوکاریکردنی ئەنقەرەی بە ئەردوغان داوە.

ئەردوغانیش وێرای پشتیوانی لە قسەکانی رەئیسی، پەکەکەی وەک دوژمنی هاوبەشی ئێران و ئەنقەرە ناوبردووە و وتویەتی؛هاوکاری ئەمریکا بە قسەی ئەردوغان بۆ “گروپە تیروریستیەکان” هەرەشەیە بۆ سەر ناوچەکە،لەم بارەیەوە جەختی لە سەر هاوکاری نێوان ، روسیا، ئێران و تورکیا کردووەتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌