کوردستان

گەنجانی ئاپۆیی بە بۆنەی ٢٥ی نۆڤەمبەرەوە لە ناو شاری مەریوان چالاکیان ئەنجامدا

لە بەردەوامی چالاکییەکان بە بۆنەی ٢٥ نۆڤەمبەر، رۆژی جیهانی بەرەنگار بوونەوەی تۆندوتیژی سەر ژنان، گەنجانی ئاپویی لە ناو شاری مەریوان چالاکیان بەڕێوەبرد.

لە چالاکییەکەدا، نووسراوە و پانکاردگەلێک سەبارەت بە گرینگی بەرەنگاربوونەوەی تۆندوتیژی سەر ژنان لە ناو شاری مەریوان بڵاو کرایەوە.

هەروەها ئاڵاکانی کۆمەڵگای ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و وێنەی ژنانی گیانبەختکردووی ڕێگای ئازادی لە ناو شەقام و ماڵانەدا بڵاو کرانەوە.

لە رۆژانی ڕابردووشدا لە ناوچەی شمشیری سەر بە پاوە، ژنان و لایەنگرانی تەڤگەری ئاپۆیی، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی تۆند وتیژی سەر ژنان چالاکی وشیارکردنەوەیان بەڕێوەبرد.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌