جیهان

رافائێل گرووسی: لە گەڵ ئێران ڕێک نەکەوتین

رافائێل گرووسی، سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی،دوای گەڕانەوەی لە تاران، دەڵێت لە گەڵ ئێران ڕێک نەکەوتوون.

رافائێل گرووسی دوێنی بە سەردانێک گەیشتە تاران و لە گەڵ، حسێن ئەمیرعەبدولاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران و محەمەد ئیسلامی سەرۆکی دامەزراوەی ئەتۆمی ئێران دیداری ئەنجام دا.

گرووسی، ئەمرۆ کاتژمێریک پێش گەڕانەوەی لە تاران، بانگەشەی کاربەدەستانی ئێران سەبارەت بە ڕێکەوتن لە سەر بەرنامە ئەتۆمیەکەی تاران ڕەت کردەوە.

گرووسی وتی، وەک ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم بە تەواوەتی ئاگاداری بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران نین، بەڵام بەردەوام دەبن لە دانوستانەکانیان لە گەڵ تاران بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتن.

ئەم قسانەی سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە کاتیکدایە، دوێنی محمەد ئیسلامی، سەرۆکی ڕيکخراوەی ئەتۆمی ئێران، لە دوای دیدارەکەی لە گەڵ گرووسی لە تاران، وتبووی، لە گەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکە ڕێککەوتوون.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌