ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

دارووخانی مێژووی لیرەی تورکی؛ ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە هەزار و ٣١٣ لیرە

ئەمڕۆ لە بازاڕەكانی جیهاندا ١٠٠ دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر هەزار و ٣١٣ لیرەی توركی مامەڵەی پێوە كرا، لەكاتێكدا دوێنێ، ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە هەزار و ١٠٠ لیرە مامەڵەی پێوەكرا.

بە هۆی دابەزینە بەردەوامەكانی بەهای لیرەوە، ناوەڕاستی مانگی ڕابردوودا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری دەوڵەتی تورکیا سێ ئەندامی لیژنەی سیاسەتی نەقدیی بانکی ناوەندی وڵاتەکەی لە پۆستەکانیان دوورخستەوە.

كەمكردنەوەی ڕێژەی سودی بانكی یەكێكی تربوو لەو ڕێكارانەی بانكی ناوەندی توركیا گرتییەبەر، بۆ ڕێگەگرتن لە دابەزینی زیاتری بەهای لیرە، بەڵام ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لیرە زیاتر بەهاكەی خۆی لەدەستدەدات.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌