کوردستان

هەپەگە: لە ئەنجامی چالاکی گەریلاکان ٢ داگیرکەر کوژران

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە،ڕایگەیاند؛ لە ئەنجامی چالاکی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستارلە ناوچەی خاکورک دوو ئەندامی سوپای داگیرکەری تورکیا کوژراون.

بە پێی ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگە، گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە چوار چێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی بازەکانی زاگرۆس، لە ڕۆژانی ڕابردوودا زەبریان لە سوپای داگیرکەری تورکیا وەشاندووە.

ڕۆژی ١٦ی نۆڤەمبەر، لە ئەنجامی چالاکێکی گەریلاکان لە ناوچەی خاکورک دوو ئەندامی سوپا داگیرکەرەکەی تورکیا کوژراون.

لە دوای چالاکیەکە، هێزە داگیرکەرەکەی تورکیا لە ناوچەکانی شەهید بێریتان، شەهید ئەحمەد و گردی قارەمان، دەستیان بە ئۆپەراسیۆن کردووە و شەڕ و تێک هەڵچوونی دژوار لە نێوان گەریلان و داگیرکەران هاتووەتە ئاراوە.

هەروەها سوپای تورکیا لە ئاسمان و زەوییەوە ناوچەکەیان ن تۆپباران و بۆردوومان کرد.

هەپەگە دەڵێت؛ لە ڕۆژانی داهاتوودا سەبارەت بە ئەنجام و زیانەکانی ئەو شەڕە زانیاری زیاتر ڕادەگەینێت.

ڕۆژی ٢١ نۆڤەمبەر گەریلاکان لە ناوچەی کوردینەی سەر بە مەتینا لە دژی بنکەیەکی سەربازی چالاکیان ئەنجام داوە و تێدا سیستەمی کامێرای چاودێری بنکەکە تێکشکێندراوە.

هەپەگە ڕاشیدەگەینێت؛ لە ماوەی دوو رۆژی ڕابردوودا، ناوچە جیاجیاکانی گارێ، ئاڤاشین و زاب بە فڕۆکە و هەلیکۆپتەر بۆردوومان کراون.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌