کوردستان

لە ناوچەی شمشێری سەر بە پاوە ساڵرۆژی دامەزراندنی پەکەکە پیرۆز کرا

لە سەروبەندی هاتنی ٢٧ نۆڤەمبەر، ساڵرۆژی دامەزراندنی پەکەکە، لە چوار چێوەی هەڵمەتی “کات کاتی ئازادییە” چالاکییەک بە دەستپێشخەری لایەنگرانی تەڤگەری ئاپۆیی لە ناوچەی شمشێری سەر بە پاوە بەڕێوەچوو.

لە میانەی چالاکیەکەوە ئاڵاکانی پەکەکە و پژاک و هەروەها وێنەی گیانبەخت کردوانی ڕێگای ئازادی، لە دەورووبەری گوندی شمشێر و لە ناو گوندەکەدا هەڵواسرا.

چالاکوانان بە پەیامێک، وێرای دووپات کردنەوەی هاۆپشتی بۆ تێکوشانی تەڤگەری ئاپۆیی، جەختیان لە سەر بەردەوامی ڕێبازی و ئامانجی گیانبەخت کردووانی ڕێگای ئازادی کردەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌