ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

سکرتێری گشتی پارتی سۆسیالیستی میسر: پەکەکە ڕێگای نەدا داعش سوریا داگیر بکات

سکرتێری گشتی پارتی سۆسیالستی میسر، ئەحمەد بەهائەدین شەعبان لە پەیامێکی ڤیدیۆیی دا ڕایدەگەیەنێت، پەکەکە بە بەهانەی کوشتنی ئۆلف پالمە سەرۆک وەزیرانی پێشوی سوید بە ناحەقی خرایە لیستی تیرۆر، لە ساڵی ڕابردودا کەیسی پالمە داخرا و دەرکەوت کە کوردان هیچ پەیوەندییەکیان بەو کوشتنەوە نییە.

ئەحمەد شەعبان دەشلێت، پەکەکە بۆ ماف و ئازادی کوردان تێدەکۆشێت، پەکەکە تێکۆشانی دژواری لە دژی داعش بەڕێوەبرد و نەیهێشت سوریا داگیربکرێت.

سکرتێری گشتی پارتی سۆسیالیستی میسر، ئاماژەبەوەشدەکات، بە درێژایی مێژوو تا ئێستاش ئەنجام دانی هیچ چالاکییەکی تیرۆریستی لەلایەن پەکەکەوە پشتڕاست نەکراوەتەوە.

ئەحمەد شەعبان ڕاشیدەگەیەنێت، بە پەرۆشییەوە پشتگیری لە کەمپینی دەستەی ئاشتی دەکەن کە لە لایەن ژمارەیەک لە وەرگرانی خەڵاتی نۆبڵ، نوسەر، زانا، چالاکوانانی ئاشتی، پەرلەمانتار، یاساناسان و هونەرمەندانەوە بۆ دەرهێنانی ناوی پەکەکە لە لیستی تیرۆر ڕاگەیەندراوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌