ئێران

رافێل گرووسی: لە سەر بەردەوامی دانوستانەکان لە گەڵ تاران ڕێکەوتین

لە دوای دیداری لە گەڵ کاربەدەستانی ئێران لە تاران، “رافێل گرووسی” سەرۆکی ئاژانسی نێۆدەوڵەتی وزەی تەتۆمی وتی، لە گەڵ ئیران سەبارەت بە بەردەوامی دانوستانەکانمان بۆ لە یەک تێگەیشتنی زیاتر ڕێکەوتووین.

رافائل گرووسی، سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، ئەمرۆ لە تاران لە گەڵ، ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران و سەرۆکی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران دیداری ئەنجام دا.

گرووسی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە گەڵ محەمەد ئیسلامی، سەرۆکی دامەزراوەی ئەتۆمی ئێران ڕایگەیاند، لە گەڵ کاربەدەستانی تاران سەبارەت بە بەردەوامی دانوستانەکانمان بۆ لە یەک تێگەیشتنی زیاتر ڕێکەوتووین.

محەمەد ئیسلامی، بە ڕاگەیاندنەکانی وڵاتەکەی وت، تاران و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ڕێکەوتوون، کۆتایی بەو بابەتانە بهێنن کە لە سەر ناکوکن.

سەبارەت بە ئەنجامی دیدارەکەی گرووسی لە گەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران زانیاری زیاتر ڕانەگەیەندراوە.

پێشتر سەرۆک ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی سەبارەت بە پەرەپێدانی بەرنامە ئەتۆمیەکەی ئێران نیگرانی دەربڕیبوو و داوای کردبوو، ئیران ڕێگا بە کارناسانی ئاژانسەکە بدات سەردانی دامەزراوە ئەتۆمییەکەی ئێران بکەن.

ئەمە لە کاتێکدایە کە بڕیارە لە چەند روژی داهاتوودا، دانوستانەکانی ڤیەننا سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەست پێ بکاتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌