ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

فەرماندەیی گشتی قەسەدە: هەڕەشە و چەواشەکارییەکانی تورکیا بەردەوامە

فەرماندەیی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک-قەسەدە ڕایدەگەینێت: هەرەشە و چەواشەکارییەکانی تورکیا لە ناوچە سنوورییەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامە.

ئەمرۆ لە کۆبوونەوەی فەرماندەکانی قەسەدە کە لە باکوور و ڕۆژهەلاتی سوریا پێک هات، بارۆدخی ناوچەکە و هەڕەشەکانی ڕژیمی تورکیا تاوتۆی کراوە.

ماڵپەری فەرمی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک-قەسەدە ڕایگەیاندووە: هاوکات لە گەڵ جموجۆڵی سوپای داگیرکەری تورکیا و هەڕەشە و چەواشەکاری لە ناوچە سنوورییەکان، شانە نوستووەکانی چەتەکانی داعش دەستیان بە جموجۆڵ لە هەرێمەکە کردووە.

هەروەها سوپای تورکیا و چەتەکانی بەردەوامن لە تۆپپباران کردنی ناوچە سنووریەکانی باکوور و ڕۆژهەلاتی سوریا و بە ئامانج گرتنی خەڵکی سڤیل.

فەرماندەیی گشتی قەسەدە جەختی لە سەر بەرەنگابوونەوەی هەر شێوە هێرش و هەرەشەیک بۆ سەر هەریمەکانی باکوور و ڕۆژهەلاتی سوریا کردووەتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌