کوردستان

حەوت کۆڵبەر بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ و تەقەی چەکدارانی ڕژیم بریندار بوون

بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەمە ١ی سەرماوەز ئۆتۆمبێلێکی کۆڵبەران لە ڕێگای ڕوانسەر وەرگەڕاوەتەوە و بە هۆیەوە پێنج کۆڵبەر بریندار بوون.

بەپێی زانیارییەکان ئەو پێنج کۆڵبەرە خەڵکی گوندی “نیمەکارە”ی میرائاوای سەربە سەلاسی باوەجانین.

هەر ئەمڕۆ هێزەکانی ڕژیم لە سنووری نەوسود تەقەیان لە گروپێک کۆڵبەر کردووە و بە هۆیەوە کؤلبەرێک بە ناوی سەعدی ڕەحیمی خەڵکی گوندی “جانەوەرە”ی مەریوان بە سەختی بریندار بووە.

ڕۆژی ڕابردووش و لە هەمان سنوور لە ڕووداوێکی هاوشێوەدا کۆڵبەرێک بە ناوی سەلاحەدین عەلی وەیسی خەڵکی سەلاسی باوەجانی لە لایەن چەکدارانی ڕژیمی ئێرانەوە بریندار کراوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌