ژن

هەپەگە: گەریلاکانی یەژاستار زەبریان لە سوپای داگیرکەری تورکیا وەشاند

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە ڕایگەیاند، گەریلاکانی یەژستار لە هەرێمی مەتینا زەبریان لە سوپای داگیرکەری تورکیا وەشاند.

بە پێی ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگە،دوێنی، ٢٠ی نۆڤەمبەر، گەریلاکانی یەژاستار، لە چوار چیوەی هەڵمەتی”لە دژی قڕکردنی ژنان، کات کاتی پاراستنی کۆمەڵگا وژیانی ئازادە” لە ناوچەی گردی ئازاد، سەر بە هەرێمی مەتینا، دژی هێزەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا چالاکیان ئەنجام داوە.

لەو چالاکییەدا کە لە کاتژمێرەکانی پاشنێوەڕۆدا بەڕێوەچووە، زەبری قورس لە سوپا داگیرکەرەکەی تورکیا دراوە.

هەپەگە ڕاشیگەیاندووە، کاتژمێر ١١ی شەوی ١٩ی نۆڤەمبەر ناوچەی چەمچو لە هەرێمی زاپ لە لایەن سوپای داگیرکەری تورکیاوە تۆپباران کراوە.

هەروەها، دوێنی تۆپخانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا لە ناوچە سنوورییەکانەوە، بەردەوام هەرێمی مەتینا و دەورووبەری گوندی “هەرور”یان بە چری تۆپباران کرد.

لەو تۆپبارانەدا زیان بە گەریلاکان نەگەیشتووە، بەڵام ژینگە و سرۆشتی ناوچەکان خەساری بینیوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌