ئێران

هەزاران منداڵ لە ناو مێترۆەکانی تاران کار دەکەن

ڕاگەیاندنەکانی ئێران باس لە کارکردنی بە لایەنی کەمەوە ٢ هەزار منداڵ لە ناو مێترۆەکانی تاران دەکەن.

ئاژانسی هەواڵی ئیسنای ئێران، لە زاری “ئەمین شاروخی،بەرێوەبەری گشتی بێهزیستی پارێزگای تارانەوە،ڕایدەگەینێت؛ لە ئیستادا ٢ هەزار منداڵی کار لە ناو مێترۆەکانی تاران کار دەکەن.

ئەمین شارۆخی دانی بەوەدا ناوە کە یاسایەک نیە رێگا بدات بە دواداچوون بۆ دۆخی منداڵانی کار لە ئێراندا بکات و دەلێت؛ سەرەرای ئەوەی کارکردنی منداڵانی ژێر ١٨ ساڵ تەمەن قەدەغەیە، بەڵام لە ناو شەقامەکان و مێترۆەکانی تاران منداڵێکی زۆر سەرقاڵی کار کردنن.

باروخی داوای لە شارداری تاران کردووە،سەروسامانێک بە منداڵانی کار لە شەقامەکانی تاران بدات، ئەمە لە کاتیکدایە کە شارەوانی و کاربەدەستانی ئێران پێشتر جەختیان لە سەر ی کۆکردنەوەی منداڵانی کار لە شەقامەکان کردووەتەوە، وەک ئەوەی بڵێ فەرمانی دەستگیرکردنی تاوانباران یان دەرکردبێت.

لەکاتیکدا کە ئامارێکی دروست سەبارەت بە ڕێژەی منداڵانی کار لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بەردەست دا نیە، ناوەندی ئاماری ئێدارەی کار دوو ساڵ پێش ئاماری منداڵانی کار لە ئێران ٥٠٠هەزار کەس راگەیاند.

ناوەندەکانی پاراستنی مافی منداڵان، باس لە ڕێژەی ملیۆنی منداڵی کار لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌