کوردستان

لە شاری کەرکوک نوسەرانی جینۆساید و ئەنفال یەکەمین کۆنفرانسی دامەزراندنیان بەڕێوەبرد

لە شاری کەرکوک، نوسەران و لێکۆڵەرانی بواری جینۆساید و ئەنفال کۆنفرانسی دامەزراندنی یەکێتییەکی تایبەت بەخۆیان بەڕێوە برد.

لە شاری کەرکوک، لەکۆنفرانسێک دا یەکێتی نوسەرانی جینۆساید و ئەنفال، ڕاگەیەندرا.

لە کۆنفرانسەکەدا١٦٠ نوسەر و توێژەری بواری جینۆساید و ئەنفال بەشداریان کرد و گفتوگۆیان لەبارەی پڕۆژە و دیاریکردنی ناوی ڕێکخراوەکەو لۆگۆی ڕێکخراوەکەیان کرد و لە پڕۆسەیەکی دانگ داندا، ناوی ڕێکخراوەکە بە یەکێتی نوسەرانی جینۆساید و ئەنفال پەسەندکراو دەنگیش لەسەر پەیڕەوپڕۆگرامی ڕێکخراوە درا.هەروەها دەستەی بەڕێوەبەری یەکێتییەکەیان هەڵبژارد کە پێکهاتوون لە ١١ئەندام.

لە کۆنفرانسەلەدا، ئەوەئاشکرا کرا، کەماوەی شەش مانگە لەهەوڵی ئەنجام دانی ئەوکۆنفرانسەدان و چەندین کۆبونەوەیان لە مۆنۆمێنتی چەمچەماڵ و هەڵەبجە ئەنجام داوە و تا گەیشتونەتە ئەو ئەنجامەی کە لەکۆنفرانسێک دا خۆیان ڕابگەیەنن.

نوسەری بواری جینۆساید و ئەنفال، شێخ سدیق ئەحمەد، لە دیمانەیەکی دا لەگەڵ ئاژانسی فورات، دەڵێت، یەکێتی نوسەرانی جینۆساید و ئەنفال،وەک ڕێکخراوێکی پیشەیی هەوڵدەدەن کە لەهەموبوارەکان و ئاستەکان لە زانکۆ و میدیاکان دا هاندان هەبێت بۆ لێکۆڵینەوە لە بواری جینۆسیاد و ئەنفال دا بەئامانجی ناساندنی ئەوکارەساتەی بەسەر نەتەوەکەمان دا هاتوە.

بەشداربوانی کۆنفرانسەکە دەشلێن بۆیە شاری کەرکوکیان هەڵبژارد بۆ بەڕێوەچونی کۆنفرانسی دامەزراندنیان چونکە کەرکوکچەقی ڕووداوەکانی ئەنفال بوە و ماوەی چەندین ساڵیشە ڕووبەڕووی شاڵاوی تەعریب کردن بۆتەوە و تائێستاش ئەو هەڵمەتانەی تەعریبن بەردەوامن.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌