جیهان

پرۆفیسۆر هامیلتۆن: بەکارهێنانی چەکی کیمیایی ڕاستەوخۆ تاوانی دژ بە مرۆڤایەتییە

لەبارەی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن ڕژیمی تورکیا دژ بە هێزەکانی گەریلاکا، دەیڤید کۆل هامیلتۆن لە کۆمەڵەی کیمیایی ئەوروپا و پرۆفیسۆر لە زانکۆی ئیدنبۆرگ بۆ ڕۆژنامەی یەنی ئوزگور پۆلەتیکا قسەیکرد.

هامیلتۆن ڕایگەیاند: بۆ داواکاری دژ بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی پێویستە دەوڵەتێک داوا لە ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی OPCW بکات کە ئیمزای پەیماننامەی ئەو ڕێکخراوەی کردبێت.

دەشڵێت: بەهۆی ڕەوشی کوردستانەوە، لەلایەن ڕێکخراوی OPCW وەک لایەنێک نابینرێت بۆیە بەرامبەر بەو پرسە بێدەنگە، سەرەڕای ئەوەش لە بەڵگەکان باسکراوە کە فسفۆڕی سپی بەکارهێنراوە، ئەو ماددەی لەشی مرۆڤ دەسوتێنێت و بەکارهێنانی ئەو چەکەش ڕاستەوخۆ تاوانی دژ بە مرۆڤایەتییە.

پرۆفیسۆر دەیڤید کول هامیلتۆن داواکاری کوردان بۆ بەدواداچوونی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بەداوایەکی ڕەوا دەبینێت و بەپێویستیشی دەزانێت، شاندێک لە کەسانی دیار، خاچی سوور، مانگی سوور، پزیشکانی بێسنور و ڕێکخراوەکانی دیکە بچنە ئەو هەرێمانە و لێکۆڵینەوە بکەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌