ئێران

تەرمی سەجاد ڕەزمجو جەماوەریانە بە خاک سپێردرا

لە رێورەسمێکی جەماوەریدا، تەرمی “سەجاد رەزمجوو” هۆنەرمەندی ناوداری لوڕستانی لە زیدەکەی خۆی بە خاک سپێردرا.

دوێنی چوارشەممە ٢٧ خەزەڵۆەری ١٤٠٠، تەرمی سەجاد رەزمجوو لە شاری یاسووج بە ڕێورەسمێکی جەماوەریانە بە خاک سپێردرا.

لە ڕێوەرەسمەکەدا بۆ ماڵاوایی کردنی یەکجاری لەو هونەرمەندە، دەیان هۆنەرمەند و کەسایەتی دیاری ناوچەی لۆرستان بەشداریان کرد.

سەجاد رەزمجو لە دایکبووی ساڵی ١٣٥٩ لە شاری یاسووج لە هەرێمی لوڕستانە.

ناوبراو هۆنەرمەندێکی ناودارئ لۆڕ بوود، خاوەنی دەیان گورانی و کلیپی لۆری بوو.

ناوبراو رۆژی هەینی ١٤ خەزەڵوەری ئەمساڵ بە هۆی تەقینەوەی غاز لە ماڵەکەی بە سەختی بریندار بوو و دوای دوو رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەکانی شیراز و یاسوج بە هۆی برینەکەیەوە گیانی دوێنی چوارشەممە گیانی لە دەست دا.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌