جیهان

ئەمریکا و وڵاتانی کەنداو: ئێران بەردەوامە لە پشێۆیی و ئاژاوەگێری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست

ئەمریکا و وڵاتانی هاوپەیمانی لە کەنداو لە میانەی بەیاننامەیکی هاوبەشەوە سەرکۆنەی سیاسەتی شەڕانگێزی ئێران دەکەن و دەڵێن؛ رژێمی ئێران لە ناوچەکە پشیۆیی و ئاژاوەگێری دەکات.

دوێنی چوارشەممە ٢٦ خەزەڵوەر، لە دوای دانیشتنی نۆێنەرانی ئەمریکا و وڵاتانی هاوپەیمانی لە کەنداوە، سەبارەت کێشمەکێشەکانی نێوان ئێران و عەرەبستان بەیاننامەیکی هاوبەشیان بڵاو کردەووە.

لە بەیاننامەکەدا پەرەپێدانی بەرنامە ئەتۆمی و مووشەکییەکانی ئێران وەک مەترسی بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە بە ناو کراوە و هاتووە؛ بۆ پێشگرتن لە قووڵبوونەوەی قەیرانەکان و پشێۆیی، پێویستە حکومەتی نۆی ئێران لە دەرفەتی دیپلۆماتیک بۆ دەستپێکردنەوە دانوستانەکانی ڤیەننا کەڵک وەربگرێت.

لۆید ئاستین، وەزیری بەرگری ئەمریکا، ئەمرۆ پێش سەفەرەکەی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەراست، بۆ ڕاگەیاندنەکان قسەی کرد و وتی؛ کۆشکی سپی هاوکات لە گەڵ پێداگریی بۆ چەسپاندنی رێکەوتنی تازە لە میانەی دانوستانە ئەتۆمییەکە لە گەڵ ئێران، لە بەرانبەر هەڕەشەکانی ئێران بێ دەنگ نامێنێت.

وەزیری بەرگری ئەمریکا وتیشی؛ بە دەر لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی، ئێران هەرەشەی جدییە بۆ سەر ئارامی و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی، ئەمریکا هاوپەیمانەکانی لە بەرانبەر هەرەشەکانی ئێران دەپارێزێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌