جیهان

پەرلەمانتاری بەریتانی لۆید ڕوسەل مۆیل: پێناسەی تیرۆر بۆکوردان و پەکەکە هەڵەیە

پەرلەمانتاری بەریتانیا، لۆید ڕوسەل مۆیل، کە هاوکات وتەبێژی دیسکی کوردستانی سوریا و تورکیایە، لە پەیامێکدا دا ئاماژە بەو ەدەکات ئەوان بەشداری کەمپینی دەرهێنانی ناوی پەکەکە لە لیستی تیرۆردا دەکەن.

دەشنوسێت داوا لە حکومەتی بەریتانیا دەکەن مافی کوردان بپارێزێت.

ئەو پەرلەمانتارە ڕایدەگەینێت، پێناسەی تیرۆر بۆ کوردان و پەکەکە هەڵەیە.

لە پەیامەکەی دا هێما بۆ ئەوەش دەکات، کە ئەوان وەک پەرلەمانتارانی دیسکی کوردستانی سوریا و تورکیا، ڕاپۆرتێکیان ناردوە بۆ حکومەتی بەریتانیا کە تێدا باسیان لە پێشێلکارییەکانی تورکیا کردوە.

جەختیش لەوە دەکاتەوە کە حکومەتی بەریتانیا ناچار دەکەن بۆ ڕاوەستاندنی ئەو کردەوانە.

لە کۆتایی پەیامەکەی دا، پەرلەمانتار، لۆید ڕوسەل مۆیل، جەخت لەوەدەکاتەوە لە هەرشوێنێک بێت هاوکاری و دۆستایەتی کوردان دەکات بۆ دادپەروەری، خۆسەری و ئاشتی.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌