جیهان

نزیکەی ٣٠٠ کۆچبەرر سەر سنووری بیلاڕووسیا و پۆلەندا ئارەزومەندانە دەگەڕێنەوە

ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە، بەهەزاران کۆچبەر لە سەر سنوری بیلاڕوسیا و پۆڵەندا گیریان خواردوە، بەپێی زانیارییەکانی حکومەتی عێراقی نزیکەی سێ سەد کۆچبەر ئارەزومەندانە لە سبەینێ دا دەگەڕێنەوە بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان.

لە دارستانەکانی بیلاڕوسیا و پۆڵەندا، پرسی کۆچبەران بۆتە ڕۆژەڤی گشتی جیهانی.بەهەزاران کۆچبەر کە لەنێویاندا چوار بۆ چورا هەزار پێنج سەد کوردی تێدایە و ژمارەیەکی زۆریش ژنان و منداڵان لە ناوکۆچبەرانن سەرنجی ڕایگشتی کوردستانی بۆ خۆشی ڕاکێشاوە.

لە ناو دارستانەکانی سنوری ئەو دوو وڵاتە، لەگەڵ دابەزینی بەرچاوی پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفری سەدی مەترسی کارەساتی مرۆیی لەهەر سات و کاتێکدا زیاتر دەبێت.

پۆلیسی پۆڵۆنیا لە ڕاگەیەندراوێک دا ئاشکرای کردوە کە تەنها لە ٢٤کاتژمێردا، کۆچبەران ١٦١جار هەوڵی تێپەڕاندنی سنورەکەیان داوە کە دووجاریان بەکۆمەڵ بوە.

پۆلیس ٣٤ کۆچبەری دەستگیرکراوە و ڕەوانەی ناو بیلاڕوسیایان کردونەتەوە.

شەوی ڕابردوو حکومەتی بیلاڕوسیا لەڕێگەی مانگی سوری وڵاتەکەیەوە، ناوەندێکی سەر سنوری وەک شوێنی مانەوە بۆ کۆچبەران دیاری کردو ژمارەیەکی زۆری کۆچبەران خۆیان گەیاندە ئەو ناوەندە.

لەلایەیترەوە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەحمەد سەحاف،ئاشکرای کردوە کە نزیکەی ٣٠٠ کۆچبەری عێراقی ئارەزوومەندانە بڕیاری گەڕانەوەیان داوە لە بیلاڕوسیاوە بۆ عێراق و بۆ ئەو مەبەستە سبەینێ ١٨ی مانگ، یەکەمین گروپ لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی مینیسک ی پایتەختی بیلاڕوسیاوە دەگەڕێنەوە بۆ فڕۆکە خانەی نێودەوڵەتی بەغداد.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌