جیهان

لە ستراسبۆرگ چالاکی ئێشکگری لە هەفتەی ٤٩١ەمین دا درێژەی هەیە

لە ڕۆژی ٢٥ی ژوونی ٢٠١٢ەوە، لەبەردەم ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا لەشاری ستراسبۆرگی فەرانسا، چالاکی ئێشکگری بۆئازادی ڕێبەر ئۆجالان دەستی پێکرد.

چالاکییەکە لە ئێستادا لە هەفتەی٤٩١ەمین دایە و هەفتانە کوردستانیان و ئازادیخوازان بەشێوەی گرووپ لە شار و وڵاتانی ئەوروپاییەوە بەشداری لە ئێشکگری دا دەکەن.

چالاکوانانی ئێشکگری ئەم هەفتەیە گروپێک کوردستانی شاری شتوتگاردی ئەڵمانیان.

چالاکوانانی ئێشکگر، لە لێدوانێکیان دا بێ دەنگی وڵاتانی ئەوروپایی لەبەرامبەر ئەو تاوانانەی بەرامبەر بە گەلی کورد دەکرێن شەرمەزاردەکەن.

ئاماژە بەوەش دەکەن کە دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا لەدژی کوردستان و گەریلاکانی ئازادی چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت و بانگەوازیان لە ڕێکخراوەکان و ناوەندە جیاوازەکانی ئەوروپا کرد لەبەرامبەر بەو تاوانانە بێ هەڵوێست نەبن.

هەروەها جەختیان لەسەر ئەوەش کردەوە تا ئازادی ڕێبەر ئۆجالان بەردەوام دەبن لە چالاکییەکانیان و بانگەوازییان لە هەموو لایەک کرد لەوبارەوە تێکۆشان بەرفراوانتر بەکەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌