جیهان

سوید کەسێکی بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ڕژیمی ئێران قۆڵبەست کردووە

دەزگای هەواڵگریی سوید ناسراو بە “سێپۆ” کەسێکی بەڕەگەز ئیرانیی بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ڕژیمی کۆماری ئیسلامی قۆڵبەست کردووە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی “داگێنز نیهێتر” چاپی سوید، دەستبەسەرکردنی ئەو سیخوڕە ئێرانییە پەویوەندی بە دۆسیەی کەسێکی دیکەی ئێرانییەوە هەیە کە مانگی سێپتامبری ڕابردوو لەلایەن سێپۆوە قۆڵبەست کرابوو.

کەسەکە کە ناوی ئاشکرا نەکراوە، هەفتەی ڕابردوو لەلایەن پۆلیسی ئەمنیی سویدەوە دەستبەسەر کراوە.

بەرپرسێکی سەردۆزگەریی سوید بە ڕۆژنامەکەی وتووە کە کەسە تۆمەتبارە بەوەی لە دۆسیەیەکی گوایە یەکجار هەستیاردا سیخوڕیی بۆ ڕژیمی کۆماری ئیسلامی کردووە. بەڵام هیچ وردەکارییەکی دیکەی لەوبارەیەوە ئاشکرا نەکردووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌