کوردستان

سوپای داگیرکەری تورکیا پەلاماری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەدات

سوپای داگیرکەر تورکیا و چەتەیلێ وەردەوامن لە هێرش ئەڕا سەر هەرێمەگان باکوور و رۆژهەڵات سوریا.

بە پێی زانیاریەکانی ئاژانسی هەواڵی هاوار، سەرلەبەیانی ئەمرۆ چەتەکانی سەر بە تورکیا بە چڕی گوندەکانی ناوچەی شێراوای عەفرین یان تۆپباران کرد.

هاوکات تۆپخانەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا دوانیوەڕۆی ئەمرۆ گوندەکانی گرێسپی و عەین عیسا” یان تۆپباران کرد.

تۆپبارانەکە زیانی گیانی بە دواوە نەبووە، بەڵام خەسارێکی زۆری بە سرۆشتی ناوچەکە گەیاندووە.

لە لایەکی دیکەوە، سوپای داگیرکەری تورکیا، هێزی زیاتر لە نزیک ناوچە سنووریەکانی ڕۆژئاوای کوردستان موڵداوە و ناوە ناوە ناوچە جیاجیاکانی ڕۆژئاوا تۆپباران دەکات.

لە نزیک ناوچە داگیرکراوەکانی عەفرین، عەزاز، سەرێکانی، گرێسپی، سوپای داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی بە چەکی قورس هێرشی سەنگەرەکانی شەڕڤانان دەکەن.

هاوکات ئەمرۆ فرۆکەی بێ فرۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بە ئاسمانی کوبانێ، قامیشلۆ و هەرێمەکانی دیکەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەسوورایەوە.

لە رۆژانی ڕابردوودا و دوای زیادبوونی جموجوڵەکانی سوپای تورکیا و چەتەکانی لە ناوچە سنوورییەکان، پێکهاتە جیاجیاکان باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا جەختیان لە سەر یەکگرتن و تێکۆشانی هاوبەش لە بەرانبەر هێرش و پەلامارەکانی تورکیا کردەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌