جیهان

مانگی سوری کوردستان، کەمپینێکی هاوکاریکردنی بۆ کۆچبەرانی سنووری بیلاڕووسیا و پۆڵەندا ڕاگەیاند

کۆچبەرانی سەر سنوری بیلاڕوسیا و پۆڵەندا لە ڕەوشێکی مرۆیی زۆر مەترسی داردان و مانگی سوری کوردستان، کەمپینێکی کۆکردنەوەی هاوکاری ڕاگەیاند.

مانگی سوری کوردستان، لەبارەی ڕەوشی کۆچبەرانی سەر سنوری بیلاڕوسیا و پۆڵەندا، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژە بە ڕەوشی مرۆیی کۆچبەران دەکات کە زۆرمەترسی دارە.

دەشڵێت، ماوەیەکە کارەساتێکی مرۆیی هەیە و بەهەزاران کۆچبەر کەزۆرینەیان کوردن لەسەرسنوری ئەو دوو ووڵاتەن و ڕووبەڕووی مەرگ بونەتەوە.

لەڕاگەیەندراوەکەدا هێما بۆئەوەکراوە کە ژمارەیەکی زۆر لە ژنان و منداڵان لەناو کۆچبەران دان و لە سنورەکان گیریان خواردوە.

مانگی سوری کوردستان، ڕاشیدەگەیەنێت، ئەوان بەمەبەستی هاوکاریی مرۆیی بۆ کۆچبەران کەمپینێکی کۆکردنەوەی هاوکاری ڕادەگەیەنن و بەزووترین کات و لەماوەیەکی کەمدا هاوکارییەکان دەگاتە دەستی کۆچبەران.

لەو بارەیەوە مانگی سوری کوردستان بانگەوازی و داوادەکات لە کوردستانیان بەشداری لەکەمپینەکەدا بکەن.

ئەو کەسانەی خوازیاری پێشکەشکردنی هاوکاریین بۆ کۆچبەران دەتوانن سەردانی ماڵپەڕی مانگی سوری کوردستان بکەن.


Almanya
Heyva Sor a Kurdistanê e. V.
Wilhelmstr. 12
53840 Troisdorf
Tel: +49 (0) 2241 975 25 83
+49 (0) 2241 975 25 85
Fax: +49 (0) 2241 975 25 84
Email: heyvasor@web.de
Kreissparkasse Köln
Konto. Nr: 40 10 481
BLZ: 370 502 99
IBAN: DE49 3705 0299 0004 0104 81
BIC/SWIFT: COKSDE33XXX

ئه‌مانه‌ش ببینه‌