کوردستان

ئەنجومەنی دیجیتاڵ میدیای کوردستان بۆ پەکەکە کەمپینێکی ڕاگەیاند

ئەنجومەنی دیجیتاڵ میدیای کوردستان، لەدژی زوڵم و ستەمەکان و هێرشەکانی سەر گەلی کورد و قەدەغەکارییەکانی سەر پەکەکە، لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دا کەمپینێک ڕێکدەخات.

ئەنجومەنی دیجیتاڵ میدیای کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێک دا، تیشک دەخاتە سەرزوڵم و داگیرکارییەکان کە بەدرێژایی مێژوو دەکرێتە سەر گەلی کورد.

هەروەها باس لە تێکۆشانی گەلەکەمان دەکات و ئەو قۆناغانە بەبیردێنێتەوە کە تێکۆشانی ئازادی پەکەکە لەبەرامبەر داگیرکەران بەڕێوەی بردوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەدەکات پەکەکە لەدژی ئەو سیاسەتانەی کەلە بەرامبەر گەلی کورد وقبوڵنەکردنی ناسنامەکەی ئەنجام دەدرا دروستبوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا تیشکخراوەتە سەر ئەوەی هەموو ڕێ ڕێبازێک تاقیکراوەتەوە لەدژی تەڤگەری ئازادیخوازی گەلی کورد و لەپیلانگێڕییەکان دا لە ساڵی ١٩٩٣وە بەناحەق پەکەکە خرایە لیستی تیرۆر و قەدەغەکرا.

ئەنجومەنی دیجیتاڵ میدیای کوردستان، هێما بۆئەوە دەکات، پەکەکە هەڵقوڵاوی ڕەوشی ڕێکخستنی گەلی کوردە و بەرخۆدانی کرد و چەندین شەهیدی دا هەتا گەلانی جیهان لە تیرۆریستی داعش ڕزگاربکات، هەربۆیە پەکەکە تەڤگەرێکی ئازادییە هاوکات ئینتەرناسیۆنال و جیهانییە.

ئەنجومەنی دیجیتاڵ میدیای کوردستان، لەڕاگەیەندراوەکەی دا ئەوە ئاشكرا دەکات، کە کەمپینێک ڕادەگەیەنن بە دروشـی پەکەکە گەلە، گەل قەدەغە ناکرێت، بۆ کۆتایی هێنان بەوناحەقیانەی لەسەر گەلی کورد سەپێندراوە.

ڕاشیدەگەیەنن کە لەڕۆژی ٢٦ی نۆڤەمبەر،کاتژمێر ١٨بەکاتی ناوەندی ئەوروپا لەتەواوی پلاتفۆڕمەکانی دیجیتاڵ میدیادا کەمپینەکە دەست پێدەکات. بانگەوازیش دەکات کە هەموولایەک بەشداری ئەو کەمپینە بکەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌