کوردستان

کەجەکە: هەڵوێستی ڕاست بەرامبەر کۆمەڵکوژیی دەرسیم بونیاتنانی کوردستانی ئازاد و تورکیای دیموکراتیکە

هاوسەرۆکایەتیی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەبۆنەی ٨٤ەمین ساڵوەگەڕی کۆمەڵکوژیی دەرسیم ڕاگەیەندراێکی بۆ ڕای گشتی بڵاو کردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی کەجەکەدا هاتووە: “٨٤ ساڵ لەمەوبەر پێشەنگەکانی بەرخۆدانی دەرسیم، سەید ڕەزا، کوڕەکەی و پێنج سەرۆکی هۆزەکانی هەرێمەکە لەسێدارە دران و خەڵکەکەی کۆمەڵکوژ کران. لەو کۆمەڵکوژییەدا ٧٠ هەزار ژن، گەنج، منداڵ و بەساڵاچوو قەتڵوعام کران. بە دەیان هەزار کەسی تریش کە کۆمەڵکوژییەکە ڕزگاریان ببوو، بۆ ناوچەکانی دیکەی تورکیا دوور خرانەوە، ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژیی سپی کرانەوە و بەزۆر هەوڵی بەتورککردنیان درا. ڕژیمی داگیرکەری تورکیا لە مێژووی سەردەمی کۆمادا زەخت، گوشار و ستەمی هەرە گەورەی لە خەڵکی دەرسیم کردووە.”

کەجەکە تەئکیدی کردووەتەوە کە هەڵوێستی ڕاست و درووست لە بەرامبەر ئەو کۆمەڵکوژییەدا، بونیادنانی تورکیایەکی دیموکراتیک و کوردستانێکی ئازادە.

لەو سۆنگەیەشەوە بەڵێنی بەرزکردنەوەی ئاستی تێکۆشانی دووپات کردۆتەوە و ڕایگەیاندووە: “ڕێبەر ئاپۆ ساڵی ١٩٧٧ کاتێ چووە دەرسیم، وتی دەبێ خاوەندارێتی لەم کولتوورە بکرێت و بەمپێیە تەئکیدی لەسەر گرینگیی بەرزکردنەوەی ئاستی تێکۆشان لە دەرسیم کردەوە. ئیتر لەو کاتەوە ئەو هەرێمە بەپشتبەستن مێژووی دێرینی خۆی ڕاپەڕیوە و لەسەر پێیانە. لە ٨٤ەمین ساڵوەگەڕی کۆمەڵکوژیی دەرسیمدا بەڵێن دەدەین بە رۆحی بەرخۆدانی سەید ڕەزا تا بونیاتنانی تورکیای دیموکراتیک، کوردستانی ئازاد و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دیموکراتیک درێژە بە تێکۆشان بدەین.”

ئه‌مانه‌ش ببینه‌