ئێران

کرێکارێک لە بەردەم بینای ئێدارەی کار لە ئەراک خۆی سووتاند

کرێکارێکی تەمەن ٦٥ ساڵ لە بەردەم بینای ئێدارەی کار لە شاری ئەراک خۆی سوتاند و گیانی لە دەستدا.

دوێنی یەکشەممە ٢٣ سەرماوەز،کریکارێکی تەمەن ٦٥ ساڵ لە بەردەم بینای ئیدارەی کاری ئەراک ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لە دەستداوە.

سەرچاوە کرێکارییەکان باس لەوە دەکەن کە ئەو کرێکارە، پێشتر بە هۆی پێشێلکردنی مافەکانی، دژی خاوەنکارەکەی سکاڵای تۆمار کردووە و لە دادگای ئەراک بە قازانجی خاوەنکارەکە مافەکانی پێشێلکراوە.

کریکارەکە لە دژی ئەو بڕیارەی دادگا و ئێدارەی کار نارەزایەتی دەربڕیوە، بەڵام بەرپرسانی ئیدارەی کار بە دەم داواکارییەکانیەوە نەهاتوون، ئەویش لە دژی ئەو نادادی و پێشێڵکارییە ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە.

بەرپرسانی ئیدارەی کاری ئەراک و ناوەندە پەیۆەندیدارەکان لەو بارەیەوە هیچ کاردانەوەیەکیان نەبووە.

لە ئێران، سەندیکا و ڕێکخراوە سەربەخۆەکانی داکۆکیکار لە مافی کرێکاران، نایاسایین و ئەو چالاکوانانەش بە دواداچوون بۆ مافی کرێکاران دەکەن، لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ڕژێمەوە ڕووبەڕووی گرتن و لێپرسینەوە و زیندانیکردن دەبنەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌