کوردستان

ڕیکخراوی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان-مەریوان گوشار بۆ سەر مامۆستایان شەرمەزار دەکات

لە دوای ناڕەزایەتی سەرتاسەری مامۆستایان و خانەنشینان لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزە ئەمنییەکان، گوشارەکانیان بۆ سەر چالاکوانانی پێشەیی و مامۆستایان زیادکردووە و ژمارەیەکی زۆر لە چالاکوانانی ئەو بوارە دەستبەسەر کراوان.

ڕێکخراوی پێشەیی مامۆستایانی کوردستان-مەریوان، لە بەیاننامەیەکدا، وێرای شەرمەزار کردنی گوشارەکان بۆ سەر مامۆستایان، دەلێت: سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە چوار دیە لە هاتنە سەر کاری دەسەڵات لە ئێران، چینی مامۆستایان و خانەنشینان هیشتا پشتگوی دەخرێن و ناوەندە پەیۆەندیدارەکان لەو بارەیەوە کەمترخەمن.

لە بەیاننامەکەی ڕێکخراوی پیشەیی مامۆستایانی مەریوان دا هاتووە، لە ڕۆژانی ڕابردوودا، بۆ چەندمین جار لە سەرتاسەری ئێران مامۆستایان نارەزایەتیان دەربڕی، بە ڵام لە باتی ئەوەی دەوڵەت و ناوەندە پەیوەندیدارەکان بە دەم داوکاری مامۆستایانەوە بێن، ژمارەیەک لە چالاکوانانی بواری پیشەیی و مامۆستایان دەستبەسەر کران.

ڕێکخراوی پیشەیی مامۆستایانی مەریوان وێرای دەبڕبینی ناڕەزایەتی و نیگرانی خۆیان لە سەر گوشار بۆ سەر مامۆستایان، داوا دەکەن کوتایی بەو گوشارانە بهێنرێت و ماموستایانی دەستگیرکراو بە زۆترین کات ئازاد بکرێن.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌