کوردستان

چالاکوانانی کۆمەڵگای مەدەنی: کۆتایی بە ڕەشبگیریی چالاکوانان و خەڵکی ڕۆژهەڵات بهێنن

بەشێک لە چالاکوانانی کۆمەڵگای مەدەنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە میانەی بەیاننامەیەکی هاوبەشەوە، داوای کۆتایی هێنان بە ڕەشبگیریی چالاکوانان و خەڵکی ڕۆژهەڵات دەکەن.

ژمارەیەک لە چالاکوانانی سیاسی، مەدەنی و مافی مرۆڤ لە بەیاننامەکەیاندا، وێرای سەرکۆنەکردنی ڕەشبگیریی چالاکوانانی کۆمەڵگای مەدەنی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، نووسیوویانە، لەم بارودۆخەی ئیستای ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کە بە هۆی قەیرانی ئابووری و بێکارییەوە، ژیانی خەڵک دژواتر بووە، شەپۆلێکی نوێ گرتن و گوشار بۆ سەر خەڵک بە تایبەت بۆ سەر چالاکوانانی کۆمەڵگای مەدەنی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستی پێکردووە.

هاوکات لە گەڵ ئەم قەیرانانە، گرتنی چالاکوانان و گوشار بۆ سەر هاوڵاتیان، هۆکاری نیگرانی جدی بنەماڵەی گیراوان و خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.

چالاکوانانی لە بەیاننامەکەیاندا، بە بیری دەهێننەوە کە، کاربەدەستانی حکومت لەوانە سەرۆکۆمار و سەرۆکی دەزگای داد، لە چەند مانگی ڕابردوودا چەندین جار بەڵینی کۆتایی هێنان بە گوشار بۆ سەر هاوڵاتیان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان داوە، بەڵام ئەو گوشار و ڕەشبگیرییانە بەردەوامە و زیاتر بووە.

چالاکوانانی کۆمەڵگای مەدەنی، وێرای شەرمەزار کردنی گوشارەکان، داوای ئازادی گیراوانی ڕۆژانی ڕابردوو و کوتایی هێنان بە گوشار و ڕەشبگیریییەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەن.

محمدصدیق کبودوند
اسماعیل مفتی زاده
حشمت الله طبرزدی
سیاوش حیاتی
کاک حسن امینی
محسن رضوی
اجلال قوامی
سعید نجاری(ئاسو)
حامد فرازی
هاشم حسین پناهی
رئوف کریمی
یوسف حاجی خوش
شیوا ایازی
مسعود چراغی
اردشیر غلامیپور
حمیدرضا صمدی
نوشین محمدی
احسان نیک پی
اکبر محمودی
بهروز زارعی
علی اشرافی
ایوب دلائی میلان
ابراهیم خانیزد
سعید زکی
خالد سلیمانی اذر (ئەویندار)
محمد حسن کریمی
باقر پیری
سید محمود محمودیان
سعادت کوردپور
عبداللە سهرابی
همایون دباغی
خالق ابراهیمی
اسعد غفوری
ازاد نمکی
کیوان کمانگرنسب
صدیق رستمی
محسن مرادی
دلیر اسکندری
هوشیار بابایی
رامین صالحی
جلال خدامرادی
فرید راژین
اکو کردنسب
مسلم سعید پور
امید شیخی
ازاد لوتفی پور
منوچهر دیوبند
امید مستەفا پوور
سید امین عباسی
سید عبدالله سعدئی
عطا نصراله زاده
ابوبکر پیروزی
کاوه کوردستانی
علی رشیدی
ئیسماعیل سەید مەحموودیان
عبدالعزیز مولودی
عثمان نوری
صباح دوستی
کامبیز ابراهیم زادە
مسعود کوردپور
الله رضا عباسی
رحیم فتوحی
ازاد کمالی
زانیار ضمیران
خلیل اسدی
اردشیر موسوی
یار محمد اکبری
بهروز اردلانی
رشید ناصرزاده
ناصح باخویشی
صالح حبیبی
صابر عزیزی
هورامان رستمی
سیروان مصنفی
عرفان حسینی
حمدی کوثری
احمد ایران پناه
فرید فاروقی
علی دلاویز
موسی امیدی
کتایون محمودی
محسن کاویانی
علی والایی
علی زنگنه
علی آقاصالحی
بیان رشیدی
مجید سنجابی
احمد سنجابی
شیروان عمیدی
شاهو امجدی
ثریا محمدی
هاشم صابونی
امید ورمزیار
صابر حق پرست
عادل محمد پور
محمود درویش

ئه‌مانه‌ش ببینه‌