ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

نوێنەری تایبەتی سەرۆک کۆماری ئێران گەیشتە کابول

حەسەن کازمی قومی، نوێنەری تایبەتی ئێبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران، بۆ دیدار لە گەڵ بەرپرسانی تاڵیبان گەیشتە کابولی پایتەختی ئەفغانستان.

ئەمرۆ دووشەممە ٢٤ی سەرماوەز، باڵیۆزخانەی ئێران لە ئەفغانستان لە بەستەری تۆیتەر،ڕایگەیاندووە، حەسەن کازمی، نوێنەری تایبەتی ئیبراهیم ڕەئیسی، بۆ دیدار لە گەڵ بەرپرسانی باڵای تاڵیبان گەیشتە کابوڵ پایتخەتی ئەفغانستان.

بە پێ ڕاگەیاندراوەکەی باڵیۆزخانەی ئێران، نوێنەرەکەی رەئیسی لە گەڵ بەرپرسانی تاڵیبان سەبارەت بە، پێکهێانی حکومەتی تاڵیبان لە ئەفغانستان پەیۆەندییە ئابووری و بازرگانییەکان گفتوگۆ دەکات.

بەڵام حەسەن کازمی، لە کاتی گەیشتنی بە کابوڵ بە گەڵ کەناڵی “تلوع”ی ئەفغانستان، وت؛ لە گەڵ بەرپرسانی تاڵیبان سەبارەت بە دەوڵەتی داهاتوو لە ئەفغانستان،هاوکاریی ئەمنی لە نێوان تاران و تاڵیبان و بازرگانی ڕاوێژ دەکات.

حەسەن کازمی قومی، یەکێکە لە فەرماندەکانی پێشووی سوپای تیروریستی پاسدارانی ئێران. پێشتر بەرپرسی باڵیۆزخانەی ئێران لە هەراتی ئەفغانستان و هەروەها یەکمین باڵیۆزی ئێران لە عێراق دوای ڕووخانی حکومتی بەعس لەو وڵاتە بوو.

ناوبراو لە دوای هاتنە سەرکاری ئیبراهیم ڕەئیسی وەک سەرۆک کۆمار لە ئێران، کرا بە نۆێنەری تایبەتی سەرۆکۆمار.

ئەمە لە کاتێکدایە، ئێران دەلێت، هێشتا حکومەتی تاڵیبان بە فەرمی ناناسێت بەڵام بەر لەوەی تاڵیبان ئەفغانستان داگیربکاتەوە، بەشێک لە بەرپرسانی تاڵیبان لە تاران دەمانەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌