ژن

پەرلەمانتارێکی بەریتانی: پێویستە ئۆجالان و پەکەکە بە بنەما بگیرێت

پەڕلەمانتارێکی بەریتانی لە نامەیکدا بۆ وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی، جەخت دەکاتەوە کە پێویستە ڕێبەر ئۆجالان و پەکەکە بگێردرێت. هاوکات داوایشی لە حکومەتی بەریتانیا کرد پەکەکە لە لیستی تیرۆر دەربخات.

کریستینا بلۆوەر ئەندامی ئەنجوومەنی لۆردان و پەرلەمانتاری بەریتانی و ئەندامی هەمیشەیی کەمپەینی “ئاشتی بۆ کوردستان”، باسی ناوەڕۆکی نامەکەی دەکات کە بۆ وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیای ناردووە، سەبارەت بە دەرخستنی پەکەکە لە لیستی ڕێکخراوە قەدەغەکراون.

ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت:نامەکە کە لەسەر ناوی هەموو پارتەکان نێردراوە بۆ وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا، تێیدا داوا لە حکومەتی بەریتانیا کراوە کە بڕیاری دادگای بەلجیکا و دامەزراوەکانی کۆنسەی ئەوروپا بۆ بە تیرۆر ناساندنی پەکەکە نەناسێت.

بلۆوەر لە بەردەوامی قسەکانیدا بانگەوازیی لە حکومەتی بەریتانیا دەکات، هەوڵدان بکرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی کورد چاوپێکەوتنی ئاشتی جارێکی دیکە دەستپێبکاتەوە،ئێمە دەمانەوێت ئەو بەشدارییەی ئۆجالان و پەکەکە بۆ چاوپێکەوتنی ئاشتی کە لەساڵی ٢٠١٣-٢٠١٥ دەستیپێکردبوو، ئێستاش پێویستمان بە چاوپێکەوتنی ئاشتییە، لەبەرئەوەش دەبێت حکومەتی بەریتانیا وەڵامی ئەو نامەیە بداتەوەو رای خۆی سەبارەت بە پەکەکە دیاربکات.

ناوبراو بە بیریشی دێنێتەوە کە لە چارەسەری کێشەی کورد دا ڕۆڵی ڕێبەر ئۆجالان بنەمای سەرەکییە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌