کوردستان

هاوڵاتیان لە شاری شنۆ بۆ ڕزگارکردنی چەمی گادەر کەمپینێکیان ڕاگەیاند

لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەگشتی ناوەندەکانی ڕژێمی ئێران بەردەوامن لە تاڵانکردنی سامانی سروشتی و تێکدانی ژینگە و سروشتی ناوچەکەنا، هاوڵاتیانی شاری شنۆ بۆ ڕزگارکردنی چەمی گادەر کەمپینێکیان ڕاگەیاند.

لە ڕۆژانی ڕابردودا، ئەوهەواڵەمان بڵاوکردەوە کە ناوەندەکانی ڕژێمی داگیرکەری ئێران سەرقاڵی کاولکردن و بەتاڵانبردنی سروشت و ژینگەی ناوچەی شنۆن، بەتایبەتی لە چەمی گادار.

لەدژی ئەو هەوڵانەی ناوەندەکانی ڕژێم و پێشگرتن لە درێژەپێدانی تێکدان و لەناوبردنی چەمی گادەر، بەشێک لە چالاکوانانی مەدەنی، ژینگە دۆستان و هاوڵاتیان، کەمپینێکیان بۆ ڕزگارکردنی چەمی گادەر ڕاگەیاندوە.

لە کەمپینەکەدا، داوا لە هاوڵاتیان کراوە سەبارەت بە بردنی زیخ و چەوی گادەر، بەرپرسیاربن و کۆتایی بە مۆڵەتپێدانی بردنی بێنن.

ڕاشیدەگەیەنن کە دەبێت بەهێزی خەڵک پێش بەو کاولکارییە بگرن.

لە کەمپینەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، ماوەی چەندین ساڵە بەرپرسانی خۆجێی شنۆ، مەڵەتی لەڕادەبەدەریان بەوکەسانە داوە کە سەر بەڕژێمن لەسەر چەمی گادەر، دەست بە بردنی چەو زیخ بکەن و هیچ بەربەستێکیان بۆ هەڵگرتنی دیاری نەکردوە.

ڕاشیدەگەیەنن، هەڵگرتن و بردنی چەو زیخ، لە چەمی گادەر، دەتوانێت کاریگەری لەسەر بێ ئاوی، ڕۆچونی زەوی، ووشکبونی بیرەقوڵەکان، کانییەوەکان و ژینگە وسروشتی شنۆ و دەوروبەری هەبێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌