کوردستان

فەرماندەی گشتی قەسەدە: ئەمریکا و ڕووسیا ناڕازین لەوەی تورکیا هێرش بکاتە سەر ڕۆژئاوا

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکراتی-قەسەدە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی ئەلمۆنیتەری ئەمریکی وتی، ڕووسیا ناڕازیە لەوەی تورکیا هێرش بکاتە سەر ڕۆژئاوا و ئەمریکاش پێی راگەیاندوون، کە بە تورکیایان وتووە هێرش لە دژی هێزە کوردییەکان جێگای قەبوڵکردن نییە.

باسی لەوەش کرد، ئەردۆغان هەمیشە بە دوای پاساودا دەگەڕێت بۆ هێرشکردنەسەر ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی هێزەکانی سوریای دیموکراتی و بۆ ئەو مەبەستەش دەیەوێت پاڵپشتی نێودەوڵەتی بەدەستبهێنێت، بەڵام لەو کارەیدا شکستیهێناوە.

جەختیشی لەوە کردەوە کە ڕووسیا هیچ رێککەوتنێکی دژی هەسەدە لەگەڵ تورکیا واژۆ نەکردووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌