ژن

توندوتیژی دژی ژنان لە باشووری کوردستان زیادیکردووە

ئاماری ناوەندەکانی داکوکیکار لە مافەکانی ژنان دەلێن؛ توندوتیژی سەر ژنان لە باشووری کوردستان لە ماوەی مانگی نۆی ئەمساڵدا زیادیکردووە.

بە پێی ڕاگەیاندراوی بەڕێوەبەرایەتى گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە مانگى نۆی ئەمساڵ دا شەش حاڵەتى کوشتنى ژنان تۆمارکراوە، بەشێوەیەک دوو لە هەولێر، یەک لە سلێمانى، لە دهۆکیش سێ ژن کوژراون.

هەروەها لەو مانگەدا حەوت ژنی دیکە خۆیان کوشتووە بەجۆرێک، لە هەولێر سێ ژن، لە دهۆک یەک ژن، لە سلێمانى دوو ژن، لە سۆران یەک ژن حاڵەتى خۆکوشتن تۆمارکراوە.

حاڵەتى خۆسوتاندن هەبووە، کە لە شارى دهۆک سێ حالەت، لە گەرمیان یەک و لە سۆران دوو حاڵەت تۆمارکراوە.

لەبارەى تۆمارکردنى سکاڵاوە لە مانگى نۆ دا ئەوەخراوەتەڕوو، هەزار و ٤٤٧ سکاڵا تۆمارکراوە، بەشێوەیەک لە هەولێر ٦٣٢، لە دهۆک ٣٠٨، لە سلێمانى ٣٢٢، لە گەرمیان ١٢٢، لە سۆران ٢٨ و لە راپەڕین ٦٢ حاڵەت تۆمارکراوە.

لە مانگى نۆ دا ٢٢ ژن توند و تیژى سێکسیان بەرامبەر ئەنجامدراوە، بەشێوەیەک لە هەولێر حەوت، لە دهۆک نۆ، لە سلێمانى چوار و لە سۆران دوو حاڵەت تۆمارکراوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌