کوردستان

ئەنجامی کۆبوونەوەکەی مەزڵوم عەبدی و وەزارەتی درەوەی ئەمریکا ڕاگەیەندرا

دوێنێ، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بە سەرۆکایەتی ئی سان گۆلدریچ، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كۆبوویەوە.

لەكۆبوونەوەكەدا، هەردوولا کۆبوونەوەیەکی درێژیان لەسەر بارودۆخی ئەم دواییەی هەرێم و سوریا ئەنجامدا و وەفدی ئەمریکا جەختیان لەسەر گرنگی پاراستنی ڕێکەوتنی ئاگربەست لە ڕۆژئاوا و سوریا بەگشتی و بەردەوامی هەوڵەکانی شکستپێهێنانی داعش کردەوە.

هەروەها باس لە گرفتە ئەمنی و ئابوورییەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و ڕێگاکانی زیادکردنی پشتیوانی مرۆیی کرا، بۆ تێپەڕاندنی کاریگەریەکانی شەڕ و گەشەسەندنی ژێرخانی ئابووری بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەقامگیری.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌