ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

بەنداوی ئیلیسۆ مەترسییە بۆ سەر ژینگەی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست

سەرەڕای نارەزایەتی ژینگەپارێزان بەشێک لە هاوڵاتیان، رۆژی شەممەی رابردوو، رەجەب ئەردوغان، بە رێوەرەسمێک بەنداوی” ئیلیسۆ”ی کردەوە.

بەنداوەکە لە سەر چومی “دجلە” لە پارێزگای ماردێنی باکووری کودستانە دروست کراوە و دووەمین بەنداوی گەورەیە لە تورکیا.

کارناسان، ئەو بەنداوە لە چوار چێوەی پروژەی ” گاب” لە تورکیا وەک مەترسی گەورە بۆ سەرژینگەی ناوچەکە بە ناو دەکەن و دەلێن: گلدانەوەی ئاویی دجلە زیانی زۆر بە ژینگەی کوردستان و وڵاتانی عێراق، ئێران و سوریا دەگەینێت.

ئاوی دجلە لە ناوچە سنووریەکانی رۆژئاوا و بە ناو خاکی باشووری کوردستاندا دەگاتە خواروی عێراق و لەوەی دەگاتە خاکی هەرێمی ئەحواز لە ئێران، ویشک بوونی گەنکاوەکانی هەرێمی ئەحواز و هورالعزیم بەشێک لە زیانەکانی ئەو بەنداوە بۆ ئێران دەبێت.

هەر سێ دەوڵەتی ئێران، عێراق و سوریا، پێشتر داوایان لە تورکیا کردبوو،پێداچوونەوە بە بڕیاری دروست کردنی بەنداوی “ئیلسۆ”دا بکات، چونکە بەنداوەکەی زیانی زۆری بە ژینگەی ئەو وڵاتانە و ژیانی جوتیاران لەو وڵاتانە دەبێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌