کوردستان

ئەندامی کۆمیتەى پەیوەندییەکانی پەکەکە: پەدەکە دەستی هەیە لە هێرشەکانی سەر شەنگال

کاوە شێخ مووس، ئەندامی کۆمیتەى پەیوەندییەکانی پەکەکە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی مەعلومەی عەرەبی جەختی لەوە کردووەتەوە، پەدەکە بە سەرۆکایەتیی مەسعود بارزانی ئاسانکاری دەکات بۆ ئەوەى سوپای داگیرکەری تورکیا بە ئاسانی دەستی بە شەنگال بگات.

کاوە شێخ موس راشیگەیاندووە، ئێمە زانیاریمان هەیە و زانیارییەکانمان ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە، کە پارتی دیموکراتی کوردستان ئاسانکاریی پێویستی بۆ دەستنیشانکردنی شوێنی پێشەنگەکانی ئێزدی لە شەنگال بۆ سوپای تورکیا کردووە و زانیارییەکانی بە دەوڵەتی تورکیا داوە و دواتر لەلایەن سوپای تورکیاوە کراونەتە ئامانج.

کاوە شێخ مووس دەڵێت، پەدەکە جگە لە هێرشکردنە سەر شەنگال، ئاسانکاریی بۆ هێنانی سوپای تورکیا دەکات بۆ ناوچە سنووریەکانی عێراق.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌