جیهان

ستێفان لوێڤێن، سەرۆک وەزیرانی سوید دەستی لەکارکێشایه‌وه‌

کەمێک بەر لە ئێستا سەرۆکوەزیرانی سوید ستیێفان لوێڤێن نامەی دەستلەکار کێشانەوەی خۆی ڕادەستی سەرۆکی پەرلەمانی سوید ئاندریاس نورلێن کرد.

دوای ئەم هەنگاوەی سەرۆکوەزیران، سەرۆکی پەرلەمانی سوید دەست بەکۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆک پارتەکانی نێو پەرلەمان سەبارەت بە بەربژێرکردنی سەرۆکوەزیرانێکی نوێ بۆ حکومەت دەکات.

لە ئێستادا کاندیدی سۆسیالدیموکراتەکان و جێگرەوەی ستێفان لوێڤێن، ماگدالێنا ئاندەرشۆنە کە هەفتەی ڕابردووە وەک سەرۆکی پارتی سۆسیالدیموکراتەکانی سوید لە کۆنگرەدا هەڵبژێردرا.

ئه‌گه‌ر ماگدالێنا ئاندەرشۆن سەرکەوتوو بێت لە پێکهێنانی حکومەتی نوێ، ئه‌وا بۆ یه‌كه‌مجار خانمێک وه‌ک سه‌رۆک وه‌زیران ناوی ده‌چێته‌ مێژوی ئه‌و وڵاته‌وه‌.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌