ژن

کژار کوشتنی چوار ژنی ئەفغانستانی شەرمەزار دەکات

کۆردیناسیونی کۆمەڵگای ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستا–کژار، لە میانەی ڕاگەیاندراوێکەوە کوشتنی چوار ژنی ئەفغانستانی شەرمەزار دەکات. کژار بانگیش لە ڕای گشتی و یەکسانیخوازان سەبارەت تۆندوتێژی لە ئەفغانستان، ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان هەستیار و کاردانەوەیان هەبێت.

کۆردیناسیۆنی کۆمەڵگای ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان-کژار سەبارەت بە کوشتنی چوار ژنی ئەفغانستانی لە ڕۆژانی ڕابردوودا ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و تیدا بانگی تێکۆشانی هاوبەش لە ژنان دەکات.

کژار لە ڕاگەیاندراوەکەیدا تیشکی خستووەتە سەر رەوڵی ژن لە بۆنیات نانی شارستانیەت و پێشکەوتنەکانی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی و نووسیوویەتی: ژنان بەردەوام بەشداری تێکوشانەکان بۆ سەقامگیری ژیانی ئازاد و یەکسان لە کۆمەڵگادا بوون، لە بەرانبەر دەسەڵاتی شەڕخواز و پیاوانەدا هەڵویستیان هەبوو و بێ دەنگ نەبوون.

لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەیدا،کۆردیناسیۆنی کژار،هێرش کردن و تۆندوتیژی سەر ژنان لە چوار چێوەی بەرژەوەندی سیتەمی سەرمایەداری جیهانی پیاوتەوەردا دەنرخێنێت و دەلێت: “لە سیتەمی مۆدرنیتەی سەرمایەداری بۆ ئەوەی نرخەکانی کۆمەڵگا لە ناو برێت ژنان دەکرێنە ئامانج. لە بەر ئەوەی ژنان بۆ بەدەست خستنی مافە زەوتکراوەکانی خۆیان پیداگریان کردووە، بەردەوام هێرش دەکرێتە سەریان.”

هەروەها کژار تیشکی خستووەتەسەر تێکوشانەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوللا ئۆجالان بۆ لە پێناو ئازادی ژنان و دەشڵێت؛ رێبەر ئاپۆ بە تیکوشانی خۆی زهنیەتی دەسەڵاتخواز پیاوتەوەری پووچەڵکردەوە و لە ئیستادا ژنان پێشەنگایەتی تێکوشان بۆ خۆڵقاندنی ژیانی ئازاد بە رەنگ و دەنگی ژنانەوە دەکەن. ژنان بەردەوام بۆ پاراستنی نرخەکانی کۆمەڵگا و دەستکەوتەکانی خۆیان قوربانیان داوە،جەخت دەکاتەوە کە سەدەی ٢١ سەدەی ئازادی ژنە.”

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیاندراوەکەی کژاردا، هێرش و تۆندوتیژی سەر ژنان لە ئاستی جیهان بە تۆندی شەرمەزار کراوە و هاتووە؛بە هاتنە سەرکاری ئیبراهیم رەئیسی وەک سەرۆکۆمار ئێران، ڕیژەی تۆندوتیژی و کوشتنی ژنان لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان زیادی کردووە، ژنان بە هەموو شیوەیەک لە کایەکانی ژیان و کۆمەڵگادا پەراوێز دەخرێن.

لە لایەکی دیکەوە لە ئەفغانستان بە هاتنەوەی تاڵیبان،ژنانی ئەفغانستانی رۆژانی رووبەرووی تۆندوتیژی و کوشتن دەبنەوە،ژیان بۆ ژنان لەو وڵاتە دژوارتر بووەتەوە،ژنان لە تەمەنی بچووکدا لە گەڵ پیاوانی بە ساڵاچوو هاوسەرگیریان پێ دەکرێت،لە دواین هێرش بۆ سەر ژنان لە ئەفغانستان، چوار ژن لە هێرشێکی چەکداریدا کوژران،کژار بە تۆندی ئەو تاوانە شەرمەزار دەکات.

کۆردیناسیۆنی کۆمەڵگای ژنانی ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان دەلێت؛ لە چوار لای جیهانەوە ژنان رووبەرووی تۆندوتیژی سیستەماتیک دەبنەوە،بۆیە بانگ لە هەموو ژنان لە ئاستی جیهان، ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین، تێکوشانی هاوبەشیان بۆ بۆنیات نانی کۆمەڵگای ئازاد و یەکسان فراونتر بکەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌